کوردستان میدیا: منداڵێکی کرماشانی، لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی وێنەکێشانی ژینگە، لە ژاپۆن خەڵاتی وەرگرت.
عەسەل میرزایی تەمەن ٧ ساڵ، ئەندامی ناوەندی پەروەردەیی منداڵان و مێرمنداڵانی کرماشان، لە هەشتەمین خولی بەڕێوەچوونی کێبڕکێی وێنەکێشان لە ژاپۆن بە ناوەڕۆکی بە یەکەوە، ئێمە دۆستی ژینگەین خەڵاتی وەرگرت.
لەم کێبڕکێیە کە لە شاری کائوی ژاپۆن بەڕێوە چوو، ناوەندی پەروەردەیی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، بە ناردنی ٥٨٦ بەرهەم بەشداری کردووە و عەسەلی میرزایی خەڵکی کرماشان، توانی خەڵاتی خۆشەویستی بۆ ژینگەی ساڵی ٢٠١٧ی ژاپۆن بەدەست بێنێت.