کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیتالیا دژی ڕێژیمی ئێران لە فیفا سکاڵا تۆمار دەکات

14:49 - 27 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: وڵاتی ئیتالیا بۆ بەشداری کردن لە جامی جیهانیی ساڵی ٢٠١٨ی ڕووسیه پەنا بۆ فیفا دەبات.

ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتالیا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە وڵاتی ئیتالیا دوای ئەوەیکە نەیتوانی پشکی بەشداری لە جامی جیهانی بە دەست بێنێت پەنای بۆ فیفا بردووە، کە ڕێژیمی ئێران و چەند وڵاتی عەرەبی به هۆی دەستێوەردان لە کاروباری سیاسی وڵاتانی ناوچەکەدا، لابەرن و بە جێگایان وڵاتی ئیتالیا دابنن.

بەپێی ماددەی ٧ی ئەساسنامەی فیفا ئەو یاسایە هەیە، کە فیفا دەتوانێت پشکی بەشداری وڵاتێک لابەرێت و وڵاتێکی دیکە دابنێت.

ئەم کارە پێشتر لە ساڵی ١٩٩٢ی زایینی بۆ وڵاتی یوگسلاوی ئەنجام دراوە و دانمارک بە جێگای ئەو وڵاتە ڕۆیشتووەتە جامی جیهانییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە ئەو وڵاتانەی کە دەستێوەردان لە کاروباری سیاسی‌ یەکتردا دەکەن ڕادەستی فیفا کراوە و ناوی چوار وڵات بە ناوەکانی ئێران، عەرەبستان، نیجریه، سێنگال و میسر لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە.