کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێرباس فڕۆکەکانی ئێرانی فرۆشت

20:04 - 27 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: ئێیرباس بەهۆی دابین‌نەبوونی پێبەندییە ماڵییەکانی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، فڕۆکەکانی A320ی کۆمپانیای ئاسمانی هۆمای بە وڵاتانی دیکە فرۆشت.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامی تاران، کۆمپانیای ئێیرباس بەهۆی دابین‌نەکردنی پێبەندییە ماڵییەکان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، بڕیارە لە کۆتاییدا هێڵی بەرهەمهێنانی خۆی بۆ وڵاتانێکی دیکە بگۆڕیت.

بەپێی هەواڵەکان، کۆمپانیای ئێیرباس بازاری نوێی بۆ ئەو فرۆکانە دۆزیوەتەوە و کۆمپانیای ئاسمانی وڵاتانی مالێزی، هێند، بڕێزیل و عەرەبستان خوازیاری کرینی فرۆکەکانی A320ی ئێرانن و کۆمپانیای ئێیرباس ڕێجستری کۆمپانیاکانی دەرەکی لەسەر ئەو فرۆکانە داناوە.

گرێبەستی کڕینی فڕۆکە لە کۆمپانیای ئێیرباسی فەڕانسەویی لەدوای ڕێککەوتنی ناوکی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان واژۆ کرا و بڕیار وابوو کە ڕێژیمی ئێران ١٠٠ فڕۆکە لەو کۆمپانیایە بکڕێت؛ بەڵام دوای ئیستراتێژی نوێی ترامپ لەهەمبەر ئێران و تاقیکردنەوە مووشەکییەکان و هەرەشەی بۆ سەر وڵاتانی جیهان و گۆڕانی ڕوانگەی ماکرۆن سەرکۆماری فەرانسە بەرامبەر بە ڕێژیمی ئێران، کۆمپانیای ئێیرباسیش فرۆکەکانی داواکراوی ئێرانی بە وڵاتانی دیکە دەفرۆشێت.

کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەهۆی پێبەندنەبوونی ڕێژیمی ئێران بە خاڵەکانی بەرجام و پەرەپێدانی بەرنامەی ناوکی خۆی بڕیارە سزای قورس لەسەر ئەو ڕێژیمە دابنێت و ئابلۆقە ئابوورییەکانی پێشوش کارا بکرێنەوە.