کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەرمی شەهیدی کوردستان لە نێو ئاپۆرای خەڵک بەخاک ئەسپێردرا

22:43 - 27 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: دوای گەڕانەوەی تەرمی ئەبووبەکر مەعرووفی لە سەلاسەوە بەرەو بۆکان، دەیان هەزار خەڵک بە پێشوازییەوە چوون.

بە پێی هەواڵەکان، هاووڵاتیی بۆکانی، ئەبووبەکر مەعرووفی، بۆ گەیاندنی یارمەتی چووبووە شوێنی بوومەلەرەزەی ئەم دواییەی کرماشان و بەداخەوە بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا.

تەرمی هاووڵاتی ئەبووبەکر، بە پێشوازیی دەیان هەزار کەسی لە شارەکانی کوردستان تێپەڕ بوو و لە هەموو شار و گوندەکان بەوپەڕی شکۆیەوە تەرمەکەیان بەڕێ کرد.

پێشوازیی دەیان هەزار کەس لە مەسیری گەڕانەوەی تەرمی ناوبراو، هەم سەرسووڕمانی ڕێژیمی بەدواوە بوو و هەم وەکوو ڕووداوێکی جێگای بایەخ، بوو بە هەڵوێستێکی نەتەوەیی.

هێزەکانی ڕێژیم چەندین جار هەوڵی بەلاڕێدا بردنی رووداوەکە و دزینی تەرمەکە و هەڕەشەکردن لە خەڵکیان دا، بەڵام خەڵکی هەموو شارەکان وەکوو شەهیدێکی کوردستان پێشوازییان لێ کرد و بەدروشمی نەتەوەییەوە کاروانی تەرمی شەهیدی کوردستانیان بەڕێ کرد.

لە دوایین قۆناغیشدا دەزگا ئیتلاعاتیەکانی ڕێژیم ویستیان لە بۆکان بەگوشارهێنان بۆ بنەماڵەی مەعرووفی، بە بێدەنگی تەرمەکەی وەربگرن و بینێژن، بەڵام هەزاران هاووڵاتیی کوردستانی لە سەر مەزارەکەی کۆبوونەەوە و بە شکۆیەوە و بە دروشمی نەتەوەیی، تەرمی شەهیدی کوردستانیان بە خاکی کوردستان ئەسپارد.

border=0

border=0

border=0