کوردستان میدیا: ژنراڵ عەلی موحسن الاحمر، جێگری سەرکۆماری یەمەن ڕایگەیاندووە: ڕێژیمی ئێران وێرانی و خوینڕشتنی پێ باشترە نەک ئاشتی.
جێگری سەرکۆماری یەمەن لە سەردانێک بۆ بەرەکانی شەڕ لە سەنعا، باسی لە شەڕخوازی ڕێژیمی ئێران و پاڵپشتی کردنی لە چەکدارە حوسیەکان و جەختی کردەوە کە هێرشە مووشەکییەکان بۆ ریاز و مەککە کاری ڕێژیمی ئێران بووە و لە کولتوری یەمەنیەکاندا نییە.
دەوڵەتی یەمەن بە بەردەوامی باس لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتەکەیان دەکات و زۆرجار هۆشداریان بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی داوە کە پاڵپشتی گرووپە چەکدارەکان لە یەمەن و ناوچەکە نەکات.
هەروەها ژنرال الاحمەر، هۆشداری توندی داوەتە حیزبی کۆنگرەی نەتەوەیی و وتوویەتی کە ڕێژیمی ئێران و حوسییەکان کوشتن و بڕینیان پێ باشترە و ئاشتیان ناوێ و گرووپە چەکدارەکان بوونەتە چنگەکانی ئێران لە یەمەن و دورگەی عەرەب.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، میلیشیاکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی نێوڕاست بۆ بەرەوپێشبردنی سیاسەتە دژە مرۆڤانەکانی بڵاوە پیکردووە و بۆ گەیشتن بە ئامانجە ناڕەواکانی لە زۆربەی گرووپە تێرۆریستییەکان لە ناوچەکە پاڵپشتی دەکات.