کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمپانیای نەوتی هێندوستان، سەکۆ نەوتییەکانی لە کەنداو گواستۆتەوە

14:57 - 30 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: کۆمپانیای نەوتی ئابان ئافشوری هێندوستان، بە هۆی نەدانی قەرزەکان لە لایەن ئێرانەوە، سەکۆ نەوتییەکانی خۆی لە کەنداو لابردووە.

کۆمپانیای نەوتی ئابان ئافشور، لە حەوت سەکۆی نەوتی لە کەنداو، تەنیا یەک دانەیانی بەجێهیشتووە و رێژیمی ئێرانیش ناتوانێ قەرزەکانی خۆی بەم کۆمپانیایە بدات.

ڕێژیمی ئێران ٢٨٨ میلیۆن دۆلار بە کۆمپانیای ئابان ئافشور قەرزدارە و ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاندووە: ئێران بە هۆی گەمارۆکان، قەرزەکانی پێ نادرێتەوە.

وتوویشیەتی: چیدیکە ئەم کۆمپانیایە ناتوانێ لە ئێراندا ڕیسکی سەرمایەدانان بکات.

جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی ئابان ئافشوری هێندوستان ڕایگەیاندووە: ئێران زۆر قەرزدارە و هەموو سەکۆ نەوتییەکان لە کەنداو لادەبەین و هیچ سەکۆیێکی دیکە بۆ هەڵێنجاندن نەوت بۆ ئێران دانامەزرێنن.

هەروەها ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاندووە کە ئێران هیچ بەرنامەی نەوتیێکی نییە و چاوەڕوان ناکرێ کە گرێبەستە نەوتییەکان لەگەڵ ئێران قازانجی هەبێت و ناتوانێ قەرزەکانی بە کۆمپانیا نەوتییەکان بداتەوە.

لە کاتێکدا کە گەمارۆکان بە سەر ڕێژیمی ئێراندا سەپاوە، زۆر وڵات و بانک و کۆمپانیا، گرێبەستەکانی خۆیان لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندووە و ئامادە نین لەگەڵ ئێران بازرگانی بکەن.