کوردستان میدیا: ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شەڕی سووریەدا کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم ٥ پاسداری تێرۆریست کە لە شەڕی سووریەدا کوژرابوون ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣٠ خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، بۆ شاری مەشهەد گەڕێندرانەوە تا چاڵ کران.
شوناسی ئەو ٥ پاسدارە گووڵ ئاقا حوسێنی، مورتەزا حوسێنی، سەڵمان ڕەحیمی، محەممەد خوسرەوی و مەهەدی موەحد نیا ڕاگەیەندراوە.
هەروەها هەینی ڕابردوو دوو پاسدار بە ناوەکانی مورتەزا عەبدوڵڵاهی و جەواد محەممەدی لە شەڕ و تێکەڵچوونەکانی سووریەدا کوژرابوون. لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیک بە ١٥ ئەندامی سپای پاسدران لە سووریەدا کوژروان.
له دواى كهوتنى مووسڵ و حهلهب له ساڵی ٢٠١٤ی زایینی، ڕێژیمی ئێران به بیانووى شهڕى داعش دهستی به فراوان كردنى هێژموونى خۆى لە ناوچەکەدا کردووە و هێزهكانى ڕاستهوخۆ بۆ عێراق و سووریه ناردووە.
لە سەرەتای شەڕی نێوخۆیی سووریەوە، زیاتر لە ٣٣٠ هەزار هاووڵاتیی سووریەی کوژراون و زیاتر لە ٥ میلیۆنی دیکەش ئاوارە بوونه، ڕێژیمی ئێران بە هەموو تواناییەکیەوە بەرگری لە ڕێژێمی بەشارئەسەد دەکات و وێڕای دابین کردنی چەکوچۆڵ، لە کوشتنی خەڵکی سڤیل بەشداری دەکات.