کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران باج بە یەکیەتی ئورووپا دەدات

15:07 - 1 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران بە نرخێکی کەمتر گاز بۆ نۆروێژ هەناردە دەکات.

بەپێی گرێبەستێک کە لە نێوان کۆمپانیای نەوتی ئێران و کۆمپانیای IFLNG نۆروێژی واژۆ کراوە، بڕیارە گاز لە ئێرانەوە بۆ نۆروێژ بە قیمەتی ١٠ سنت و ڕۆژانە ٢ میلیۆن ٣٠٠ هەزار میتری سێ جا بۆ ئەو وڵاتە هەناردە بکرێت.

جێگای ئاماژەیە نرخی بڕاوەی گاز لە ئێران ١٥ سنتە، بەڵام ڕێژیمی ئێران بە ١٠ سنت هەناردەی دەکات. ئەوەش تووڕەیی بەرپرسانی ڕێژیمی لێ کەوتۆتەوە و لە کاردانەوەیەک بەرامبەر بەو ڕووداوە ئەحمەد تەوەکوولی سەرۆکی ڕێکخراوی چاوەدێری شەفافیت و دادپەروەری لە نامەیەکدا هوشداری دایە بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران کە هەتا زوویە ئەو گرێبەستە هەڵوەشێنێتەوە.

هەر لەو پەیوەندیەدا کۆمپانیای نەوتی ئابان ئافشور، سەرمایەگوزاری خۆی لە ئێران سنووردار کردووە و لە حەوت سەکۆی نەوتی لە کەنداو، تەنیا یەک دانەیانی بەجێهیشتووە؛ ڕێژیمی ئێران ٢٨٨ میلیۆن دۆلار بە کۆمپانیای ئابان ئافشور قەرزدارە و ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاندووە کە ئێران بە هۆی گەمارۆکان، قەرزەکانی پێ نادرێتەوە.

ستراتژی نوێی ترامپ سەرچاوە ماڵییەکانی ڕێژیمی ئێرانی نیشانە گرتووە و دەیهەوێ وشکیان کات؛ بانکە گەورەکانی جیهان و کۆمپانیا نەوتییەکان بە هەویان چالاکییەکانیان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕابگرن؛ ڕێژیمی ئێران تەواوی حەولی خۆی وەگەڕ خستووە تا بتوانێت لە ئابڵۆقە ئابوورییەکان ڕزگاری بێت هەموو کاڕێک دەکات تا ئابڵۆقەکان دەور لێداتەوە.