کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبخانەیەک لە شارەدێی شوێی بانە کرایەوە

15:35 - 4 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: بەشێک لە چالاکانی فەرهەنگی کورد بەمەبەستی خزمەت بە گەلەکەیان و بردنەسەری ئاستی وشیارییان کتێبخانەیەکیان لە شارەدێی شوێی بانە کردەوە.

بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ شه‌وی 3 ی سه‌رماوه‌ز له‌ شاره‌دێی شوێی بانه‌ کۆڕێک له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی کتێبخانه‌ی ڕێژگه‌ و به‌ هاوکاری ئه‌نجومه‌نی حامی و خه‌ڵکی شوێ به‌ڕێوه‌چوو و کتێبخانەی ئەم شارەدێ بە هەندێک پەرتووکی نوێ دەوڵەمەند کرا.

ئەرکی ئەم کۆڕه‌ و دانان و دەوڵەمەند کردنی کتێبخانەی شوێ لە ئەستۆی خاتووحه‌ق نژاد له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌نجومه‌نی حامی بووە کە به‌ هێنانی کتێب بۆ لاوان و منداڵان و خه‌ڵکی شوێ ئه‌و کتێبخانه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند کردبوو.

له‌و کۆڕه‌دا ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌ بابه‌ت و شێعریان خوێنده‌وه‌ و کتێبیان پێشکه‌شی کتێبخانه‌ی شوێ کرد:

١ ـ مامۆستا ڕه‌سووڵ، مامۆستای ئایینی شوێ

٢ ـ خاتوو حه‌ق نژاد له‌ تارانه‌وه‌

٣ـ مامۆستا ئاسۆ له‌ بۆکانه‌وه‌

٤ـ ئه‌مین گه‌ردیگلانی له‌ بۆکانه‌وه‌

٥ـ ک.د.ئازاد له‌ بانه‌وه‌

٦ ـ سۆران حوسێنی له‌ بانه‌وه‌

٧ـ محه‌مه‌د مه‌حموودی له‌ شوێ

٨ـ ڕه‌حیم ئیسماعیلی‌ له‌ شوێ

٩ـ عوسمانی ڕفاعی له‌ بانه‌


جێی ئاماژه‌یه‌ که‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ له‌ زۆربه‌ی گوندە‌کانی کوردستان کتێبخانه‌یان داناوه‌.