کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانییەکی سیاسیی کورد دوای یەک ساڵ گرتن چارەنووسی ناڕوونە

20:26 - 18 رەزبەر 2712

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی شاری سەلماس دوای تێپەڕینی یەک ساڵ لە دەستبەسەر کردنی لەلایەن هێزەکانی سەر بە سپای رێژیمی ئێران چارەنووسی ناڕوونە.


رەزا مەلازادە تەمەن ٢٥ ساڵ، ساڵی ١٣٩٠ کاتێک کە دەیهەویست بچێتە شاری پاوە دەسبەسەر و رەوانەی گرتنگەی سپای پاسداران لە کرماشان دەکرێ.
یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بە کەمپەینی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤی راگەیاندووە، رەزا لەکاتی دەسبەسەر کردنیدا بریندار کراوە وبە بێ‌ ئەوەی چارەسەری پزشکی بۆ ئەنجام بدرێت رەوانەی گرتنگە کراوە.
بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە نیگەرانی ئەوەن کە رەزا لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمدا گیانی لەدەست دابێت.