کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان هێزی دوژمنیان تێک ‌شکاند

14:41 - 11 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هێڕشی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێرانیان تێک شکاند.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێکەوتی ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی تیمێک لە پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی بەری بەگزادە لە دۆڵێ سوورێن لە کاتی ئەنجامدانی مەئمووریەتی حیزبی دابوونە کەمینی دوژمنەوە.

لە ئەنجامی ئەو بۆسەیەی هێزەکانی ڕێژیم بۆ پێشمەرگەکانی شاردا، شەڕ و پێکدانان لە نێوان پێشمەرگەکانی شار و هێزەکانی ڕێژیم دێتە ئاراوە کە دواتر تیمی پێشمەرگەکانی شار سەر بە حیزبی دێموکرات بە سەرکەوتوویی و سەڵامەتی تەواو شوێنی دەگیرییەکە بەجێ دەهێڵن.

تا کاتی گەیشتن و بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بارەی تەلەفاتی گیانی هێزەکانی ڕێژیم لەبەر دەستدا نیە.