کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزێران لە بەرەکەتی زەوییەکانیان بێبەشن

15:30 - 16 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: وەرزێرانی کوردستان به هۆی کەمتەرخەمی و نابەرپرسیارەتی کاربەدەستانی ڕێژیم بەرهەمەکانیان تووشی لەناوچوون بووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دەستێک لە کشتوکاڵکارانی گوندەکانی بۆکان و دەوروبەری قەرەموساڵی و چۆمی مەجیدخان لە بابەت ئەو زیانانەی کە بەهۆی سیاسەتی چەوتی ڕژێم بەریان کەوتووە و دەکەوێت ئەم وەرزێڕانە ڕایانگەیاندوە کە پاش تێچوو و زەحمەتێکی زۆر بەرهەمێکی زۆری سێو وچەوەندەریان بەرهەم هێناوە کە ئێستا کارخانەکانی چەوەندەر بە دەستووری ڕێژێم خۆیان لە وەرگرتنی چەوەندەری کشتوکاڵکاران دەبوێرن و نرخی بەرهەمەکانیان زۆر دابەزاندوە.

هاوکات هەر کام لە کارخانەکان لە هەموو شارەکان لقیان داناوە و بە شێوەیەکی دور لە یاسا کۆپین دەدەن بە وەرزێڕان کە لە مانگدا یەک کۆپین بە وەزێڕان دەدەن (هەر کۆپینێک دەبێتە یەک ماشێن) کە ئەویش تا ئەو ماوەیە چەوەندەری زۆر یەک لە وەرزێران دەڕزێ و هەروەها بە ماوەی چەند ڕۆژ جارێک کارخانەکان دای دەخەن و وەرگرتنی چەوەندەر ڕادەگرن.

هەواڵنێری کوردستان میدیا باسی لەوەش کردووە، زەنجانی ڕەیسی کارخانەی ورمێ دەڵێ: هۆکاری وەرنەگرتنی چەوەندەر دەگەڕێتەوە بۆ سەر ئەوەیکە ڕێژێم پاش تێپەڕبوونی وەرزی چەوەندەر هێستا قیمەتی شەکری دابین نەکردووە و ئەو بابەتەش لە حاڵێکدایە کە ڕۆژانە چەندین ترانزیت شەکر لەو کارخانەیە بار دەکرێ. هەروەها لەو ڕۆژانەدا کە کارخانە بە ڕوی کشتوکاڵکاران دادەخرێت بازاڕی دزی و دەڵاڵان کە کەسانی نزیک لە بەڕێوەبەرانی کارخانە یا کەسانی پوڵدارن گەرم دەبێ.

لە لایەکی دیکەشەوە لە ئێستادا ئەو کەسانەی کە بەرهەمەکانیان ڕادەست کردووە هیچ خەبەرێک لە پووڵ نیە و هەر کام لە وەرزێڕان کۆپینی فرۆشی چەن تۆن شەکریان وەرگرتووە کە دەبێ بۆخۆیان ئەو شەکرە بفرۆشنەوە کە لەوەشدا دیسان سەر لە نوێ تووشی زەرەر دەبنەوە کە شەکرەکەیان بە قیمەتێکی هەرزان لێ هەڵدەگرنەوە.

لەو پێوەندییەدا، خاوەن باغەکانی سێو، کە ئەمساڵ بە هۆی خۆش بوون و لەباربوونی کەش و هەوەا سێوێکی زۆریان بوو لە کاتی گەیشتنی بەرهەمەکە ڕێژیم هیچ هەوڵێکی بۆ نەدان و ئەوانیش بە هەمان شێوە بەرهەمێکی زۆریان لێ لەناوچوو و ساردخانە یا شوێنی تایبەتیان بۆ دابین نەکرد.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد ئەو خەڵکەی کە جیا کشتوکاڵ هیچ داهاتێکی دیکەیان بە دستەوە نیە ڕێژیم دەیهەوێی بە کەم کردنەوەی حاسڵ و کشتوکاڵ لە کوردستان زەریای ورمێ کە بە هۆی هەڵە و سیاسەتی چەوت و چەپەڵی ڕێژیمەوە ویشک بووە پڕ ئاو بکەنەوە.