کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات سەنگەری خەباتی بە هاوڕێیانی سپارد

14:21 - 21 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی شاری شنۆ بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک حوسێن ئەحمەدپوور کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی قوڕووشاوێ سەر بە شاری شنۆ لە دایکبووی ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی، بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک حوسێن ساڵی ۱۳٥۸ی هەتاوی، پەیوەندی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە گرت و لە ماوەی تێکۆشانی خۆیدا وەک پێشمەرگەیەک سازمان درا و خزمەتی پێشمەرگایەتی کرد. پاش ماوەیەک وەک سەرپەل دیاری کرا و درێژەی بە کار و تێکۆشانی خۆی دا، کاک حوسێن دواتر لە کۆمیسیۆنی ماڵی و لە بەشی خەدەماتدا کاری دەکرد و هاوکات چەندین ئەرکی پێ ئەسپێدراوی دیکەشی جێبەجێ دەکرد.

ناوبراو لە خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹٦ بە هۆی شکانی لاقی و نەخۆشیی درێژخایەنی دڵ لە جێگادا کەوتبوو و ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۰ی سەرماوەزی ۱۳۹٦ی هەتاوی، بە هۆی نەخۆشییەکەیەوە لە بنکەی ناوەندی ۳ی کوردستان لە جێژنیکان کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی کەمپی جێژنیکان بە بەشداری هاوسەنگەرانی بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.