کوردستان میدیا: دەسگێڕەکانی شاری بانە، ناڕەزایەتییان لەهەمبەر بەردەوامی ئەزیەت و ئازاری واحد سد معبری شارەداریی و جاشە بەکرێگیراوانی ئەو شارە، دەربڕی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماوەیەکە سدمعبری شارەداریی بانە، کەوتووەتە نێو شەقام و کۆڵانەکان و دەستی کردووە بە دەست بە سەر داگرتنی کەلوپەلی دەسفرۆشەکان و تێکدانی جێگای کار وکاسپییان.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، واحد سد معبری شارەداریی بانە، شەوانە و بە دور لە چاوی خەڵک کێشە بۆ دەسگێڕەکان دروست دەکەن، لە حاڵێکدا لە لایەن شارەدارییەوە ئیزنیان پێ دراوە و هیچ کێشە و گرفتێکی یاسایییان نییە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ماوەیەکە شارەداری بانە چەند کەسێک لە جاش و ئەندامانی بەسیجی لە شارەکانی دەوروبەر بانگهێشت کردووە، کە هەڵسووکەوتی نایاسایی و دوور لە بنەما ئەخلاقییەکان لە هەمبەر خەڵکی شاری بانە ئەنجام بدەن.
سدمعبر بەشێکە لە شارەداریی، کە بەناو ئەرکی کونترۆڵ کردنی کۆڵان و شەقامەکانی لە ئەستۆیە، هەتا قەرەباڵغیی لە نێو شارەکاندا دروست نەبێت، بەڵام ئەم کەسانە ئەرکەکەیان چڕ کردووەتە سەر ئازاردانی خەڵکی کەم داهات و هەژار کە ناچارن ڕوو لە کاری وەک دەسگێڕی بکەن.