کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان و ئێران چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

15:43 - 23 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ ڕێزگرتن لە ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە بەڕێوە بردنی چالاکیی تەبلیغییدا بەردەوامن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکیی تەبلیغیی لە شارەکانی کوردستان بەڕێوە دەبەن.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری بانه، بۆ ڕێزگرتن لە ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ئاڵای کوردستانیان لە کێوی سیوچه هەڵکرد.

لە گوندی تەنگیسەری دێموکراتپەروەریش بە بۆنەی ۲٦ی سەرماوەز، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە برا و تێکۆشەرانی دێموکرات وێنەی شەهیدان و هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان بڵاو کردەوە.

هەروەها لە شوێنەکانی وەکوو: خوێندنگەی ناوەندیی، کتێبخانەی دوکتور قاسملوو، قوتابخانەی سەرەتایی، مخابرات، خانووی بێهداشت، مزگەوتی جامعە و مزگەوتی محەممەدی و کۆڵانەکانی دەوروبەریان و هەروەها زۆربەی دووکان و ماشینەکانی نێو گوند بە تراکت و وێنەی پەیوەندیدار بە ٢٦ی سەرماوەز ڕازێندرانەوە، کە بووە هۆی خۆشحاڵی خەڵک و بەم بۆنەوە پیرۆزباییان لە یەکتر دەکرد.

هاوکات ڕۆڵەکانی دێموکرات بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدی زیندووی کوردستان مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی وێنەی ناوبراویان بڵاو کردووەتەوە.
ڕۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات لە گوندی شیان سەر بە ژاوەرۆی سنه، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە درێژەی ئەو کار و چالاکییانەدا قارەمانانی دێموکرات، لە شاری تاران وێنە و تراکتی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بڵاو کردەوە و ڕێزیان لە پێشمەرگە گرت.