کوردستان میدیا: ٣٠ هێکتار له قامیشەڵەکانی گۆلی زرێبار، لە شاری مەریوان بە تەواوەتی لە ئاگردا سووتاون.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، قامیشەڵەکانی گۆلی زرێبار ئاگریان گرتووە و هەتا ئێستە ئاگرەکە به تەواوەتی نەکوژراوەتەوە و زیاتر له ٣٠ هێکتار له قامیشەڵەکان لەنێو چوونه.
سەباح پەناهی، بەرپرسی ئیدارەی پاراستنی ژینگەی مەریوان ڕایگەیاندووە: کە له ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا، پێنج جار قامیشەڵەکانی گۆلی زرێبار ئاگریان گرتووە و ٥٠ هێکتاریان لەنێو چووە، که ٣٠ هێکتاری به هۆی ئاگرگرتنی شەوی ڕابردووەوە بووە.
بەرپرسی ئیدارەی ژینگەی مەریوان، باسی لەوە کردووە: که ئاگرتێبەردانەکە بەئەنقەست بووە و دوو کەس لەو پێوەندییەدا دەسبەسەر کراون.
نەبوونی تیمی گەشت و چاوەدیڕیی ئیدارەی ژینگەپارێزی مەریوان و نەبوونی بنکەی تایبەتی ئاگرکوژێنەوە که بەردەوام چالاک بێت، له هۆکارە سەرەکییەکانی گەشەسەندنی ئاگرە لەو ناوچەیە.
قامیشەڵەکان له گۆلی زرێبار، ژینگەی سەدان پەلەوەر و گیانلەبەرە لەو ناوچەیە، که به هۆی کەمتەرخەمی ڕێژیمی ئێران زۆربەیان خەریکه لەنێو دەچن و مەترسی خستووەتە سەر ئێکۆسیستمی سروشتی گۆلی زرێبار.