کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە لایەن سێنای ئامریکاوە لەمەڕ پێشێل کردنی مافی کەمینەکان لە ئێراندا بڕیارنامەیەک پەسەند کرا

14:33 - 4 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: سێنای ئامریکا بڕیارنامەیەکی سەبارەت بە ئازار دانی بەهاییەکان و پێشێل کردنی مافی کەمینە نەتەوەییەکان لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پەسەند کرد.

ئەم بڕیارنامەیە لە لایەن سێ سێناتۆری کۆماریخواز ران وایدن، مارکۆ ڕۆبیۆ و جان بۆزمن و سێناتۆرێكی دێموکرات دیک دوربین بۆ دەنگدان ئامادە کرا و بە ٣٢ دەنگ پەسەند کرا.

ڕان وایدین سەبارەت بە پێشێل کردنی مافی بەهاییەکان لە کاتی دەنگدانەکەدا وتوویەتی: شانازی بەوە دەکەم کە لە بەرانبەر ستەمکارەکان پشتیوانی لە بەهاییەکان دەکەم و جەختی لەوە کردووەتەوە، هەتا لابردنی هەڵاواردنی بەهاییەکان لە ئێراندا و بەدەستهێنانی ئازادی، درێژە بە پشتگیرییەکانی دەدات.

لە سێنای ئامریکادا باس لە کوشتارەکانی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی کراوە، کە بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئێران زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە ڕێبەری بەهاییەکانیان لە سێدارە دا و بە هەزاران بەهایی لە سەر کارە حكوومەتییەکانیان دەرکران. هەروەها لە دە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٨٥٠ هاووڵاتیی بەهایی بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەسبەسەر کراون.

زۆرێك لە بەهاییەکان تەنیا بە هۆی بەهایی بوونیانەوە دووکانەکانیان دادەخرێت و لە ئێستادا زیاتر لە ٩٠ بەهایی لە زیندان دان.

جێی ئاماژەیە لە هەفتەکانی ڕابردوودا، نەتەوە یەکگرتووەکان ٦٤هەمین بڕیارنامەی خۆیان سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا پەسەند کرد.