کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم دانی بە کوژرانی ئەندامانی ئیتلاعات لە پیرانشار نا

00:13 - 14 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: قەرارگەی حەمزە لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی چەند ئەندامی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شەڕەکەی ئەمڕۆی پیرانشاری پشتڕاست کردەوە.

لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: بەهۆی تێکهەڵچوون لە نێوان پاسدارانی ئەم قەرارگە و هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی پیرانشار، ٣ کەس لە پاسدارەکان کوژراون.

ئێوارەی ئەمڕۆ، چوارشەممە ١٣ی بەفرانبار، چەکدارانی ڕێژیم کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ هێرشیان کرده سەر گوندی زێوەی پیران، سەر بە شاری پیرانشار و بە شێوەیەکی دڕندانە لەگەڵ خەڵک دەرگیر بوون.

لەو هێرشەدا پێشمەرگەکانی شار، سەر بە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە چەکدارانی ڕێژیم هاتنە دەست و بە هێرشی پێچەوانە، زەربەی کاریگەریان لە چڵکاوخۆرەکانی ڕێژیم و بەکرێگیراوانیان دا.

بەپێچەوانەی ئیددعای ڕێژیم، بەپێی زانیارییەکان لانیکەم ٦ کەس لە پاسدارانی ڕێژیم لەم تێکهەڵچوونەدا لەنێوچوون و چەندین کەسیشیان بریندار بوون.