کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی کۆماری کوردستان زیندوو دەکرێتەوە

14:12 - 28 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ٧٢ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری بۆکان لە بەرەبەری هاتنی ٢ی ڕێبەندان، ٧٢ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.

ئەو شوێنانەی چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: میراتی بۆکان و قوتابخانەکانی باغی فەرهەنگ، بلواری شەمسی بورهان تا گوندی شێخلەر، کتێبخانەی مامۆستا حەقیقی، موجتەمەعی فەرهەنگیی پارکی میللەت، موجتەمەعی ئیداراتی دەوڵەتی، دەبیرستانی ئیستقلال، خورداد، فەرزانگان، موفەتح، خومەینی، ابن سینا، زانکۆکانی ئازاد، پەیامی نوور و عیلمی کاربۆردی.

هاوکات قارەمانانی دێموکرات زیاتر لە ٣ هەزار کورتەنامەی پیرۆزبایی ٢ی ڕێبەندانیان بۆ مامۆستایان، قوتابیان، خوێندکاران، کارمەندانی ئیدارات و مامۆستایانی ئایینی ناردووە.