کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو کۆچی دوایی کرد

14:42 - 7 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناو و مامۆستای قوتابخانەکانی شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، کاک \'\'ئیبراهیم ڕەسووڵزادە موکری، کەسایەتی سیاسی، یەکێک لە زیندانییانی سیاسی دەیەی ٦٠ی هەتاوی و مامۆستای قوتابخانەکانی بۆکان، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک ئیبراهیم کەسێکی نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و لەگەڵ شەهید تاهیر حەمیدی دۆستایەتییەکی باشی هەبوو.

ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و وەفادار بە نیشتمانەکەی بوو و لە پێناو خزمەت بە نیشتمانەکەی لە هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک دەریغی نەدەکرد.

تەرمی ئەو کەسایەتییە نیشتمانپەروەر و دڵسۆزه لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبرا دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.