کوردستان میدیا: سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا ڕایگەیاندووە، کە باجی هه‌موو سه‌رپێچییه‌كان له ڕێژیمی ئێران وه‌رده‌گرینه‌وه و ناهێڵین سپای پاسدارانی ڕێژیم گرووپی نوێی تێرۆریستی دابمەزرێنێت.
پۆل ڕایان سه‌رۆكی مەجلیسی نوێنه‌رانی ئامریکا وتوویەتی: هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕێژیمی ئێران بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه و پێدانی چه‌ک و مووشه‌كی بالیستیکی به حووسییه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی تاران له وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌بێ باج تێپه‌ڕ نابن.
ئەم لێدوانەی ڕایان لە میانەی دیداری لە ئاکادیمی دیپلۆماسی ئیمارات بووە.
هاوکات ڕۆژنامه‌ی ڕیاز بڵاوی كردووەتەوە، سه‌رۆكی مەجلیسی نوێنه‌رانی ئامریکا جه‌ختی له سه‌ر یه‌كده‌نگی نێوان واشتنۆن، ڕیاز و ئه‌بووزه‌بی به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران كردووە.
هەر له‌و دیداره‌دا باسی لەوەش کردووە: ئامریکا هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕێژیمی ئێران دەخاتە ژێر چاوەدێرییەوە کە مەترسییەکە بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه و لەو بارەیەوە له‌گه‌ڵ سعوودیه و ئیمارات بۆ بەرەنگاربوونەوە دژی ئێران کە پێویسته ڕێگری له فراوانخوازی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه‌دا بكرێت، هاوڕان.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایەی ئامریکا جەختی کردووەتەوە، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات سنوورێک بۆ فراوانخوازییه‌كانی ڕێژیمی ئێران دابنێت و ڕێگریش له هه‌وڵه‌كانی سپای پاسداران بۆ دامه‌زراندنی گرووپی نوێی تێرۆریستی بكات.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کردووە، كۆماری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر خەڵکی ئێران‌دا لاواز بووه و وه‌ك پێشتر ناتوانێت خەڵک كۆنترۆڵ بكات و جەختی کردەوە کە ئامریکا پشتیوانی لە گەلانی ئێران دەکات.