کوردستان میدیا: کەژاڵ محەممەدی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کانادا، لەگەڵ جێگری کۆمیتەی کاروباری درەوە و گەشەپێدانی نێونەتەوەیی ئەو وڵاتەدا کۆ بووەوە.
ڕۆژی دووشه‌مه، ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، كه‌ژاڵ محەممه‌دی نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له ڕۆژهه‌ڵاتی کانادا له‌گه‌ڵ پارلەمانتار ئێرن ئهوتوڵ ئەندام پارلەمان لە حیزبی کۆنسێرڤاتیڤ و جێگری کۆمیتەی هەمیشەیی کاروباری دەرەوە و گەشەپێدانی نێونەتەوەیی له پارلەمانی کانادا كۆ بووه‌وه.
لەو کۆبوونەوەدا نوێنەری حیزبی دێموکرات ئەم خاڵانەی خوارەوەی خستە ڕوو:
له سه‌ر ئاستی ئێران
ـ باس له سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران و ناڕه‌زایەتی به‌رچاوی گه‌لانی ئێران له سیاسەتی ڕێژیم له ئاستی وڵات، ناوچه‌كه و جیهاندا.
ـ سیاسه‌تی په‌ره‌پێدانی تێرۆریزم و پاڵپشتی لە گرووپه تێرۆریسته‌كان له ناوچه‌كەدا.
ـ سیاسەتی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌ت له عێراق و سووریه و پاڵپشتی گرووپه توندڕەوە تێرۆریستییه‌كان.
ـ نه‌بوونی هیچ جۆره ئازادییەک بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانی ئێران و به‌تایبه‌ت گه‌لانی بنده‌ستی ئێران.
- سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن، ڕەگەزپه‌ره‌ستی و تواندنەوە.
ـ باسێك له سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و په‌یامی خۆپیشانده‌ران بۆ گۆڕینی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران.
ـ ئاماری دهسبهسهرکراوەكانی ئه‌م دواییانه به پشت به‌ستن به ڕاپۆرتێک له ناوه‌ندی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا.
لەسه‌ر كوردستانی ڕۆژهەڵات
- زیاتر میلیتاریزه‌كردنی كوردستان و توندوتیژی زیاتری هێزەکانی سپا، دژە شۆڕش و ئیتلاعاتی دژ به خه‌ڵكی كوردستان و خۆڕاگریی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی نێوشار.
- سیاسه‌تی سیستماتیكی هه‌ڵاواردن و ئاسمیلاسیۆن، جیهادی ١٩٧٩ی خومه‌ینی، شه‌هیدكردنی ڕێبه‌رانی كورد له ناو جه‌رگه‌ی دێموكراسیه‌ت، شه‌هیدكردنی كادر و پێشمه‌رگه و هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزب له كۆیه.
- باس له نه‌بوونی هه‌لی كار و سیاسه‌تی ڕێژیم بۆ له هەژاری ڕاگرتنی كوردستان و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان.
- سیاسه‌تی له هەژاری ڕاگرتنی كوردستان و دیارده‌ی كۆڵبه‌ری و كوشتی كۆڵبه‌ران له لایه‌ن ڕێژیمەوە.
-چه‌وسانه‌وه‌ی كورد به هۆی كورد بوون، سونی بوون، دێموكراسی و ئازادیخوازی.
- ڕه‌وشی ناله‌باری ٧٠ هه‌زار ژن و منداڵ و پیاو له كرماشان و ڕه‌ق بردنەوەی چه‌ندین منداڵ به هۆی سه‌رما و سۆڵه‌ی زستانەوە.
- باسێک لەسه‌ر خۆپیشانده‌ران و ڕێژه‌ی گیراوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كوردستان، له كرماشان و ئیلام تا سنه و خۆی و مه‌هاباد باقی شارەکانی دیکەی کوردستان.
- ده‌سبه‌سه‌ركردنی بەكۆمهڵی ژن و پیاوی كورد، خوێندکاران، چالاکان، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان.
ـ باسێك له سەر كه‌یسی محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری، هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور و ڕامین حوسێنپهناهی و كوشتنی خۆپیشانده‌رانی كورد له نێویاندا سارۆ قادریانی تەمەن ٢٤ ساڵ.
ـ پێویستیی پاڵپشتی کردن له گه‌لی كورد و باقی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران كه ٤٩% ئه‌و وڵاته پێك دێنن و بوونەتە قوربانی ده‌ستی ڕێژیم و حكوومه‌ته ناوه‌ندە پاوانخواز و ڕەگەزپهرهستهكانی تاران.
له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان
- سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و بێهه‌ڵوێستی ئه‌وان له ئاست كۆمه‌ڵكۆژی، ئاسمیلاسیۆن، ژینۆسایدی زمانی، كولتووری و نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌ر چوار بەشی كوردستان له لایه‌ن ئه‌م حکوومەتانەوە.
- سیاسەتی ته‌عریب كردنی كهركورک له لایه‌ن میلیشیا عه‌ره‌به عێراقیهكانەوە كه سه‌ر به ڕێژیمی ئێرانن.
- بێده‌نگیی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی له ئاست سیاسه‌تی دووبارەی ڕەگەزپهرهستیی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و توندوتیژی میلیشیا عه‌ره‌به‌كان به‌رامبه‌ر به كورد له باشوور.
- كۆمه‌ڵكۆژی و گه‌له‌كۆمه له عه‌فرین و ئه‌وانه‌ی تا دوێنی له دونیای ده‌ره‌وه به ڕزگاریده‌ری مرۆڤایه‌تی ناسراوبوون.
- ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی پارله‌مه‌نتارانی كورد له توركیه.
- پێویستیی پاڵپشتی له دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد له هه‌ر چوار بەشی كوردستان بۆ ئازادی و دێموكراسی.
ئهوتوڵ و هاوكاره‌كانی سپاسی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتیان كرد بۆ زانیاری، وێنه و ئاماره‌كان و داوایان كرد كه نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات ئاماری و زانیاری زیاتریان بۆ بنێرێت.
ئهوتوڵ وه‌ك پارلەمانتارهكانی دیكه‌ی حیزبه‌كه‌ی له پێوه‌ندی گرتن لەگه‌ڵ نوێنه‌ری حیزب باسی له‌وه كرد، كه ئه‌وان له حیزبه‌كه‌یان له ڕه‌وشی كورده‌كان له ناوچه‌كه زۆر نیگەرانن و له ئێستەدا خه‌ریكی ڕێكخستنێكن له به‌شی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، بۆ پاڵپشتی له گه‌لی كورد و مافه ڕه‌واكانیان له هه‌ر چوار بەشی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ش داوای هاوكاری و پاڵپشتی له نوێنه‌ری حیزب كرد.
ئهوتوڵ له‌و چاوپێكه‌وتنه باسێكی له سیاسه‌تی حیزبه‌كه‌ی خۆی كرد و وتی: ئه‌وان له حیزبه‌كه‌یان پێشتر كه له حكوومه‌ت بوون، له شه‌ڕ دژی داعش بەپێچه‌وانه‌ی حكوومه‌تی ئێستەی كانادا یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان داوه.
له سه‌ر ئاستی ئێران، ئهوتووڵ باسی له‌وه كرد، كه ئه‌وان له‌وه باش تێگه‌یشتون كه ئه‌و ڕێژیمه ڕێفۆرم هه‌ڵناگرێ و ئه‌وان هیچ له‌گه‌ڵ سیاسەتی حكوومه‌تی ئێستەی كانادا نین كه باس له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران دەكات. ئهوتوڵ هه‌روه‌ها وتی: ئه‌وان پاڵپشتی دێموكراسیخوازان له ئێرانن و بۆ خۆیشی چه‌ند نووسراوه‌ی له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ره‌كان نووسیوه و داوای زیاتر پاڵپشتی کردنی ئه‌وانی كردووه.
له كۆتایی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه ئهوتوڵ سپاسی نوێنه‌ری حیزبی كرد و داوای کرد، له‌سه‌ر ڕه‌وشی ژیان له كوردستان و ئێران ڕاپۆرت و وێنه و ڤیدیۆیان بۆ ئامادە بکات.