کوردستان میدیا: لە ئەنجامی پشتیوانیی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بەناو مامۆستایەکی قوتابخانەی گوندێکی بۆکان، ئەرکی پیرۆزی مامۆستایەتی بەجێ ناگەینێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەناو مامۆستایەکی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانـی شاری بۆکان بە ناوی سین، ف کە ئەرکی مامۆستایەتی لە گوندی گەنمانی پێ ئەسپێردراوە، ناڕواتە سەر پۆلی وانەکان، بۆیە هەنووکە گوندی گەنمان مامۆستای قوتابخانەی نییه.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، باسی لەوە کردووە، سین. ف پێشتر مامۆستای قوتابخانەی گوندی ڕەحیم خانـی بۆکان بووە و چونکە دەیەوێ هەر لەوێ مامۆستایەتی بکات، هەتا ئێستە گوندی گەنمان مامۆستای قوتابخانەی نییه و ناوبرا لە گوندی ڕەحیم خانیش مامۆستایەتی ناکات.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە درێژەدا ڕایگەیاند، ئەو کەسە وەرزی پاییزیش یەک مانگ نەڕۆیشتووەتە سەر پۆلی وانەکان و هۆکارەکەشی بۆ ئەو گەڕاندۆتەوە، کە ناوبراو لە لایەن سپای پاسدارانەوە پشتیوانی لێ دەکرێت.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاندووە، ئەو بەناو مامۆستایە بە ڕاشکاوی لە نێو خەڵکدا وتوویەتی: من لە لایەن ئیتلاعاتی شاری ورمێ، پشتیوانیم لێ دەکرێت و بۆیه هەرچی پێم خۆش بێت ئەنجامی دەدەم.
ناوبراو کەسێکی نزیک لە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانە و پێشتریش خۆی بۆ دەهەمین خولی مەجلیسی ڕێژیم لە شاری بۆکان بەربژێر کردبوو و هەروەها ساڵی ڕابردووش بە پێ بۆ کەربەلا ڕۆیشتووە.