کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم کەڵکاژۆ لە منداڵانی کەم تەمەن وەردەگرێ

20:15 - 21 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە نوێترین هەوڵی خۆیدا بۆ میلیتاریزە کردن و شەڕ لەگەل هێزە دژبەرەکانی ئۆپۆزسیۆن کەڵکاژۆ لە منداڵانی کەم تەمەن وەردەگریت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مالپەڕی کوردستان میدیا؛ فه رمانده پایگای گوندی قه رەبڵاغی مه هاباد بۆ دوهەمین جار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەردانی گوندی سەهۆڵانی کردووە و سەبارەت بە وەرگرتنی ئەندامی نوێ لە دەزگای بەسیج، لەگەڵ شۆراکانی گوند کۆبوونەوەی ئەنجام داوە.

بەپێی ئەم هەواڵە ئەم فەرماندەی ڕێژیم بە شۆراکانی راگەیاندووە: دەبێ هێزی زور بە دەوری بەسیجەوە کۆ بکەنەوه و چالاکییەکانیان له گوندکانی تیکانلوجه، ئیندرقاش، قەرەبڵاغ، قزڵجه، حسەین ئاباد،قەمتەره،حاجی عەلیکەند، خاتون باغ، سنجاق، بەرده مێش، بورهان، کانی‌کۆتر، وەتەمیش، یاڵاوێی خوارێ و سەرێ، عیساکەند، سه هۆڵان، کولیجه، سیچان بڵاغ بەرین بکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم فەرماندەی سپا ڕایگەیاندووە کە دەبێ لە منداڵ و مێرمنداڵانی کەم تەمەنیش کەڵک وەربگیرێت.