کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بە زۆر خەڵکی بۆ ڕێپێوانەکان ڕاکێشا

14:08 - 23 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەنداندا بەرپرسانی دامودەزگاکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە زۆر خەڵکیان بۆ ڕێپێوانی شانۆیی ڕاکێشا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ڕێپێوانی ئەمساڵی ٢٢ی ڕێبەنداندا، لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ئێراندا، خەڵک بەشداری نەکرد و لە شاری نۆدشە تەنیا منداڵانیان بۆ ڕێپێوانەکان بردبوو.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، لە ڕێپێوانی شاری نۆدشە کەمتر لە ١٥ کەسی سەرووی ٢٠ ساڵی بەشدار ببوون.

لە ڕێپێوانی ئەمساڵی ٢٢ی ڕێبەنداندا، خەڵکی ئێران بە شێوەیەکی بەرین و ئاشکرا ڕێپێوانی شانویی ڕێژیمیان بایکۆت کرد.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوەش کرد، لە شارەکانی نەغەدە و مەهاباد خەڵكێکی کەم هاتبوونە ڕێپێوان و ئەوانەش هاتبوون کەسانێک بوون کە بە زۆر هێنرابوون.

ڕێپێوانی ئەمساڵ لە کەشوهەوایەکی ئەمنییەتیدا بەڕێوە چوو و دژبەرانی ڕێژیمیش دژی ڕێژیم خۆپیشاندانیان کرد و دروشمی مرگ بر دیکتاتوریان بەرز کردەوە.

هاوکات ڕێژیم بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر شەقامەکان بەڵێنی بیمەکردنی بە خەڵک دابوو و کەیک و ساندیسیشی لە نێو خەڵکدا بڵاو کردۆتەوە.