کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕێژیمی ئێران

14:07 - 27 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هەمبەر دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە، هۆشداری بەو ڕێژیمە دا.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئانتۆنیوو گوتریش لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ دەنگی ئامریکا، لەو وڵاتانە بەتایبەت ئێران کە لە سووریە دەستێوەردان دەکەن، داوای کردووە، کە خۆیان لە کردەوە توندوتیژییەکان لەم وڵاتە بپارێزن.

لە دوو کۆبوونەوە لە وڵاتی کوەیت، کە سەبارەت بە بەرەنگاری لەگەڵ داعش و یارمەتی بۆ نۆژەنکردنەوەی عێراق و هەروەها باس لەسەر تێکەڵچوونەکان لە یەمەن، دۆخی کورەی باکوور و موسڵمانەکانی میانمار گیرابوون، ناوبراو وێڕای ڕەخنە لەو وڵاتانەی کە هۆکاری توندوتیژی لە سووریەن، بەتایبەت ناوی ڕێژیمی ئێرانی هێناوە.

ئانتۆنیوو گوتریش، وتوویە: لەم دواییانەدا دۆخەکە لە سووریە بەرەو ئاقارێکی توندوتیژانە ڕۆیشتووە، بینەری کارەساتی دڵتەزێن لە ڕۆژهەڵاتی غووتە و ئەدلێب و عەفرینین، تەناتەت دەبینین کە لە نێوان ئیسرائیل و ئەو میلیشیانەی کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕێژیمی ئێران لە پێوەندیدان، تێکەڵچوون و شەڕ ڕووی داوە، هەر بەم بۆنەوە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەم کردنەوەی ئەم تێکەڵچوونانە چەندین ڕێکاری لە بەردەستدایە.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوەش کردووە، کە چەندین جار ئامریکا و هاوپەیمانانی لە ناوچەکە، ڕەخنەی توندیان لە ڕۆڵی ناسەقامگیرانەی ڕێژیمی ئێران لە یەمەن گرتووە.