کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکەوتنی ناوکی پێش بە هەلسووکەوتەکانی ڕێژیمی تاران ناگرێت

21:50 - 3 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاندووە کە ڕیژیمی ئێران هۆکاری کێشەکانی ناوچەیە و تەنانەت ڕێکەوتنی ناوکی ناتوانێ پێش بە هەڵسووکەوتە خراپەکانی بگرێت.

عادل ئەلجوبەیر، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی، ئەمڕۆ ٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی لە بەردەم بینای پارلەمانی ئاڵمان لە پرس کۆنفرانێکداڕیگەیاندووە کە بڕوا ناکەم تەنانەت ڕێکەوتنی ناوکی بۆ ئاڵوگوڕ لە هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە نسبەت دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە بە سوود بێت.

ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتوویە: ملیشیا حوسیەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران هۆکاری سەرەکی قەیرانی برسیەتی و کارەساتی مرۆیی لە یەمەنن و بە چاندنی مین هەموو ڕیگاکانیان بەستووە و ئیزن نادەن کە یارمەتی و خواردەمەنی بگاتە ناو شارەکان.

ئەلجوبەیر دووپاتی کردوەتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران مووشەکی بالستیکی دەداتە حوسیەکانی یەمەنی.

ڕۆژی ڕابردوو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەتی سەبارەت بە شەڕی یەمەن بەڕێوە برد، لەو کۆبوونەوەیەدا وڵاتانی بریتانیا، فەرانسە و ئامریکا بە مەبەستی درێژ کردنەوەی گەمارەۆی چەکوچۆڵی یەمەن و چارەسەری کەموکۆڕیەکانی بەرجام، ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکیان ئامادە کردبوو پێشکەش بە بەشدارانیان کردووە.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا پێشتر کۆنگرەی ئامریکای ڕاسپاردبوو تا بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانە ئۆرووپاییەکانیان، ڕەشنووسێک بۆ ڕێکەوتنێکی ناوکی نوێ لەگەڵ ئێران ئامادە بکەن کە هەموو کەموکۆڕی و لاوازیەکانی ڕێکەوتننامەی بەرجام چارەسەر بکات، لە غەیری ئەوەدا ناوبراو هەڕەشەی هاتنەدەرەوە لە ڕێکەوتننامەی بەرجامی کردووە.