کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سەرەخۆشی تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی شەهیدبوونی شەهید سەباح ڕەحمانی لە پیرانشار

15:18 - 12 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: پۆلێک لە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیرانشار، بەبۆنەی شەهیدکرانی هاوڕێ سەباح ڕەحمانی پەیامی سەرەخۆشییان ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو و حیزبی دێموکرات کرد.

دەقی پەیامەکە:

به بۆنەی شەهید بوون و بریندار بوونی دوو هاوڕێی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به دەستی ڕەشی تێرۆریستانی ڕێژیمی جنایتکار و خوێنمژی کۆماری نائیسلامیی ئێران

جارێکی دیکه تێرۆر، جارێکی دیکه جنایەت و ‌ڕشتنی خوێنی هەڵۆ چەنگ بەگڕەکانیی دێموکرات له لایەن ڕێژیمی پەت و سێداره، بەڵام ئەوەی جێگای ئاماژەیه ئەوەیه که ئەم تێرۆر و جنایەتانه دووباره له قووڵایی باشووری کوردستان و به نفوزی کۆماری نائیسلامی ڕوو دەدات که به ڕاستی بۆچی ناحەزان دەبێ بتوانن زەربەی لەم شێوه له ئێمه بدەن.

هەر بۆیه ئێمه بەشێک له ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شارستانی پیرانشار وێڕای مەحکووم کردنی ئەم کردەوه تێرۆریستییه و دەربڕینی داخ و کەسەرێکی زورەوه به بۆنەی شەهید بوونی کاک سەباح ڕەحمانی و بریندار بوونی باوکی فەرماندەی، کاک سەلاح ڕەحمانی سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی سەرکردایەتی حیزب و گشت ئەندامان و پێشمەرگه قارەمانەکانی حیزبی دێموکرات دەکەین و هیوای چاک بوونەوەی هەرچی زووتر بۆ کاک سەلاح ڕەحمانی دەخوازین .

به هیوای هێزی تۆڵه بۆ گشت لایەکمان