کوردستان میدیا: ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، لە دانیشتنێکدا لەگەڵ وەزیری ئەوقافی ڕێژیمی ئەسەد و موفتییەکانی سووریە، وتوویەتی: ڕۆژێک دێ کە هەموومان لە قودس نوێژی بەکۆمەڵ بخوێنین.
خامنەیی لە دانیشتن لەگەڵ زانایانی ئایینی سووریە، باسی لەوە کردووە، کە سووریە لە بەرەی پێشەوەدایە و بەشار ئەسەد شۆڕشگێڕێکی گەورەیە، ئەرکی هەموومانە کە لەو وڵاتە پاڵپشتی بکەین، هەروەها ئاماژەی بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کردووە و وتوویەتی: کە وڵاتە زلهێزەکان لە هەوڵی ئەوەدان کە کۆماری ئیسلامی لەنێو ببەن و ئێمە دەبێت لە هەمبەر هەڕەشەکان لە یەک سەنگەردا بین و ئەگەر وابین دوژمنان ناتوانن هیچ بکەن.
خامنەیی سەرەڕای دەربڕینی پاڵپشتی لە ڕێژیمی ئەسەد، هەڕەشەی لە ئیسرائیل کردووە و وتوویەتی: ئیسرائیل ٢٥ ساڵی داهاتوو نابینێت و ئەو ڕۆژە دەبینم کە هەموومان لە قودس نوێژی بەکۆمەل دەکەین.
عەبدولستار ئەلسەید، وەزیری ئەوقافی ڕێژیمی سووریە، دوای قسەکانی خامنەیی، دەسخۆشی لە ڕێژیمی ئێران کردووە، کە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتیان دەکات و وتوویەتی: کە دەبێت پلانمان بۆ ڕزگار کردنی قودس هەبێت.
ڕێژیمی ئێران بە پاڵپشتی کردن لە ڕێژیمی ئەسەد و دانانی بنکەی نیزامی لە سنوورەکانی سووریە و ئیسرائیل، بە تەمای گوشارهێنان بۆ ئیسرائیلە و لە ئەگەری شەڕ لەگەڵ ئەو وڵاتە بنکەی نیزامی لە نزیکی ئیسرائیل هەبێت.