کوردستان میدیا: خەڵکی سەرتاسەری ئێران، دژی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەردەوام کۆڕ و کۆبوونەوە بەڕێوە دەبەن و عەلی خامنەییش ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، داوای لە کرێکارانی ناڕازی کردووە، واز لە خۆپیشاندان بێنن.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به هۆی دواكه‌وتنی حەقدەستی مانگەیان، کە ماوەی چەندین مانگە پێیان نەدراوە و هەروەها دژی گەندەڵیی ماڵیی بەرپرسانی ڕێژیم ده‌ستیان به خۆپیشاندان لە هەمبەر ئەو ڕێژیمە كردو‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتەکان خۆپیشاندەران، زیاتر له چینی كرێكار و کارمەندانی ئاسایین و هەتا ئێستە چەند كرێكار خۆكوژیان کردووە و بەرپرسانی ئەو ڕێژیمەش لە جیاتی چارەسەریی کێشەکان په‌نایان بۆ هه‌ڵمه‌تێكی ڕه‌شبگیری و توندوتیژی بردووه.
خۆپیشاندانەکان به شێوەی بەربڵاو لە سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا درێژەیان هەیە و خۆپیشانده‌رانیش ده‌ستیان به مانگرتن كردو‌وه.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکان له شاری ئه‌هواز، کرێکارانی کارخانەکان دەستیان بە مانگرتن كردو‌وه و هێزه ئه‌منییەتییە‌كانی ڕێژیمی ئیرانێش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ژماره‌یه‌ک له مانگرتووان و زیاتر له ١٠ كرێكاریان ده‌سبەسەر كردو‌وه.
خۆپیشاندانەکانی دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی ئێران، ماوەی چەند مانگە دەستی پێ کردووە و هەتا ئێستە نزیک بە ٣٠ کەس لەو خۆپیشاندەرە ناڕازییانە کوژراون و هەزاران کەسی دیکەش دەسبەسەر کراون.