کوردستان میدیا: سێ هاووڵاتیی به‌لووچ، به تۆمه‌تی دژایه‌تیی خوا و پێغه‌مبه‌ر له به‌لووچستان له سێداره دران.
دادستانی گشتیی تاران رایگه‌یاندووه، سه‌رله به‌یانیی ئه‌مڕۆ رێکه‌وتی ٣٠ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، سێ هاووڵاتیی به‌لووچ به ناوه‌کانی عه‌بدولجه‌لیل که‌هرازێهی، یه‌حیا چاری‌زێهی و عه‌بدولباسیت ریگی، به تۆمه‌تی ئه‌نجام دانی ته‌قینه‌وه له به‌لووچستان له سێداره دراون.
ئه‌و هاووڵاتییه به‌لووچانه به تۆمه‌تی ئه‌نجام دانی ته‌قینه‌وه‌کانی ساڵی ١٣٨٩ی چابه‌هار و هه‌روه‌ها مزگه‌وتی گه‌وره‌ی زاهیدان له ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی که ده‌یان بریندار و کوژراوی لێکه‌وته‌وه، سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و ئه‌مڕۆش ئه‌و سزایه، جێبه‌جێ کراوه.
سزای سێداره‌ی ئه‌م سێ هاووڵاتییه پاش پژڕاست کردنەوە له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه، سه‌رله به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چووه.
هه‌واڵده‌ریی هرانا تۆمه‌تی ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ی به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا له رێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌گه‌ڵ گرووپه سیاسی و چه‌کداره‌کانی دژبه‌ری رێژیم راگه‌یاندووه.