کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەداریی ورمێ، خانووی بنەماڵەیەکی کەمئەندامیان ڕووخاند

21:44 - 20 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: مەئموورانی شارەداریی شاری ورمێ، خانوبەری هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان ڕووخاند.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، دوو ڕۆژ پێش، مەئموورانی شارەداریی ورمێ، خانووی چەند هاووڵاتییەکی کەمئەندامــی خەڵکی ئەو شارەیان ڕووخاند.

مەئموورانی شارەداریی، بە بیانووی دروست کردنی خانووی بێ مۆڵەت لە گەڕەکی ایثار، ماڵی ئەو هاووڵاتییە کەمئەندامانەیان ڕووخاندووە.

پاش بڵاوبوونەوەی هەوڵی ڕووخانی ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و دەنگدانەوەی لە دونیای مەجازیدا، شارەداریی شاری ورمێ، داوای لێبوردنی لەو بنەماڵەیە کرد و بەڵێنی کڕینی خانوویەکی بەو بنەماڵەیە داوە.