کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشبەرێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر نشینگەی باڵوێزی ئێران

13:55 - 21 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: هێرشبەرێک لە وڵاتی ئوتریش، بە چەقۆ هێرشی کردە سەر نشینگەی باڵوێزی ئێران.

دوێنێ نزیکانی نیوەشەو، لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر نشینگەی باڵوێزی ئێران لە وڵاتی ئوتریش و لە لایەن پارێزەرێکی نشینگەکەوە کوژراوە.

تا ئێستا هۆکاری ئەم هێرشکردنە ڕوون نەبووەتەوە.

لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٨ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی، چەند کەس لە لایەنگرانی ئایەتوڵڵا سادق شیرازی لە لێوەرە شێعەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، هێرش دەکەنە سەر باڵوێزخانەی ئەو ڕێژیمە لە لەندەن و ئاڵای ڕێژیمی ئێران لەسەر باڵویزخانەی تاران دەکێشنە خوار و ئاڵای خۆیان هەڵدەدەنەوە.

ڕێژیمی ئێران لە بەرامبەر ئەو کردەوەیە، دژکردەوەی نیشان داوە و باڵوێزی بریتانیای لە تاران بانگهێشت کردووە و داوایان لەو وڵاتە کردووە، کە دەبێ دیپلۆماتەکانی ئەو ڕێژیمە لە بریتانیا دەبێ پارێزراو بن. باسیان لەوەش کردووە، کە پولیس درەنگ وەخۆ کەوتووە و ئەمەش پێشێل کردنی یاسا نێونەتەوەییەکانە.