کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ڕۆژهەڵات تەرمی نیشتمانپەروەران بە سروودی ئەی ڕەقیب بە خاک دەسپێردرێن

17:10 - 6 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: کاک محەممەد محەممەدیان، خەڵکی گوندی تەنگیسەری دێموکراتپەروەر، لە ڕێوەڕسمی نەورۆزدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک محەممەد محەممەدیان ناسراو بە حەمە شکۆفە، خەڵکی گوندی تەنگیسەری دێموکراتپەروەر، لە ڕێوەڕسمی نەورۆزدا کۆچی دوایی کرد.

کاک محەممەد، ماوەی چەندین ساڵ بوو، لە شاری دیواندەرە نیشتەجێ بوو و ماوەی سێ تا چوار ساڵ دەبوو که ماڵی چووبووە شاری سنە، کە ناوبراو لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا لە گوندی تەنگیسەر بە هۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەست دا.

کاک محەممەد ساڵی ۱۳۸٦، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دەگیرێت و دوای ئەزیەت و ئازاریەکی زۆرەوە ئازاد دەکرێن.

ناوبراو یەکێک له ئەندامانی دێرینی حیزبی دێموکرات بووە.

تەرمی کاک محەممەد، لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا، بە سروودی دوژمنبەزێنی ئەی ڕەقیب بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.