کوردستان میدیا: ئه‌حمه‌د شه‌هید رێپورتێری تایبه‌تیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مافی مرۆڤی ئێران رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٨ مانگدا ٣٠٠ که‌س به ده‌ستی هێزه‌کانی رێژیم له سێداره دراون.
ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌و باوه‌ڕه دایه به‌هۆی ده‌ست پێرانه‌گه‌یشتنی ئێمه به شێوه‌یه‌کی ئازاد به پرسه ناوخۆییه‌کانی ئێران ده‌کرێ ئاماری راسته‌قینه له‌و رێژه‌یه‌ش زیاتر بێت.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان وتیشی: له ماوه‌ی ده‌سپێکی ساڵی ٢٠١١ـه‌وه هه‌تا ئێستا، ٦٧٠ که‌س له ئێران ئیعدام کراون و وتی: به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ی رێژیمی ئێران ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئاماره‌کان رۆژ له دوای رۆژ روو له زیاد بوون بکات.
له‌و راپۆرته‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هیدا هاتووه، به‌شێک له‌و ئیعدام کراوانه ته‌مه‌نی یاسایی خۆیان تێپه‌ڕ نه‌کردووه و ئه‌مه به پێشیڵ کردنی رێککه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان دێته ئه‌ژمار.
راپۆرته‌که ئاماژه‌ی به هێندێ حوکمی ناڕه‌وا داوه و هه‌روه‌ها پڕژاوه‌ته سه‌ر سزا نادادپه‌روه‌ره‌کان و ئه‌و نوێنه‌ره ئاشکراشی کردووه که نیگه‌رانی سه‌ره‌کیی کۆمه‌ڵگای جیهانی، نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی له ئێرانه.
له به‌شێکی دیکه‌ی راپۆرته‌که‌دا باس له پێشێڵ کردنی مافی که‌مینه ئایینییه‌کان کراوه و تێیدا هاتووه په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی سوننی و هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وانی ئایینی مه‌سیح و یارسان به توندترین شێوه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه.