کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوكی خوێندكارێكی دەستبەسەركراو لە سەردەشت بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم كرا

14:17 - 4 خەزەڵوەر 2712

كوردستان میدیا: دوابەدوای دەسبەسەركردنی نیعمەت رەشیدی لە شاری سەردەشت، باوكیشی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمەوە بانگهێشت كراوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەعید رەشیدی خەڵكی شاری سەردەشت بەبێ‌ هیچ هۆكارێكی روون بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە كراوە.
بەپێی دوایین زانیارییەكان ئەو هاووڵاتییە پاش چەند كاتژمێر راگرتن لەو ناوەندەدا ئازاد كراوە.
سەعید رەشیدی باوكی نیعمەت رەشیدی خوێندكاری تەمەن ٢٠ ساڵی دەسبەسەر كراوە.
رێكەوتی ٢٩‌ی رەزبەر نیعمەت لە ناو ماڵەكەی خۆیاندا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراوە.

هەر لەو پێوەندییەدا هێزە ئەمنیەتییەكان كامپیۆتەری شەخسی، كتێب و چەندین سی‌دیی ئەو خوێندكارەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.