کوردستان میدیا: به‌شێکی به‌رچاو له هاووڵاتییانی کورد له شاری ئامه‌د به نیشانه‌ی پشتگیری له داواکارییه‌کانی زیندانییانی کورد له تورکیه، مانگرتنیان راگه‌یاند.
به پێی راپۆرتی TRT ئه‌و مانگرتنه که‌سانی بازاری، خوێندکار، شۆفێران و فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانییه‌کانی شاری ئامه‌دی گرتووه‌ته‌وه.
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له زیندانیانی سیاسیی کوردی تورکیه، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به که‌مته‌رخه‌می له‌هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورد له‌و وڵاته ماوه‌ی ٥٠ رۆژه مانیان له خواردن گرتووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا بێجگه له زیندانیان، کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسیش له تورکیه په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک چالاکی و خۆپیشاندانیش له‌و باره‌یه‌وه له وڵاتی تورکیه به‌ڕێوه چووه که‌له ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ دژکرده‌وه‌ی پۆلیس به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه.
به‌پێی چه‌ندین سه‌رچاوه ژماره‌ی مان گرتوان له نێوان ٦٠٠ هه‌تا ٦٨٠ که‌س دایه.