سمکۆ بێکه‌س
حکوومه‌تی عێراق به سه‌رۆکایه‌تیی سه‌دام حوسێن هیچ کارێکی نه‌شیاو نه‌بوو دژی گه‌له‌که‌ی نه‌یکات و بووه هۆیی بێزار بوونی جه‌ماوه‌ر و هه‌موو دونیا لێ وه‌زاڵه هات و له ساڵی ٢٠٣٣دا بوو که شه‌ڕی وڵاته‌کانی زلهێز دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و کاتی حکوومه‌تی سه‌دام حوسێن ده‌ستی پێ کرد که زیاتر له سی وڵات یارمه‌تیده‌ری ئه‌م شه‌ڕه بوون به هه‌موو شێوه‌یه‌ک که‌وتنه لێدانی پیگه‌کانی عێراق و رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ حکوومه‌تی عێراق به سه‌رۆکایه‌تیی سه‌دام حوسێنی دیکتاتۆر لاوازتر بوو، له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێکی شه‌ڕدا داوا له سه‌دام حوسێن ده‌کرا که وڵات به جێ بێڵێ و چه‌ند وڵاتێک ئاماده‌یی خۆیان نیشان دا هه‌تا، گه‌ر واز له ده‌سه‌ڵات بێنێ ئه‌وه ئه‌وان یارمه‌تی ده‌ده‌ن له وڵاته‌کانی ئه‌واندا بژی و کێشه‌ی نابێ، به‌ڵام دیکتاتوره له خۆبایی‌یه‌که‌ی عێراق وازی له ده‌سه‌ڵات نه‌هێنا و وتی من هه‌تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانم شه‌ڕ ده‌که‌م و خاکی عێراقی مه‌زن جێ ناهێڵم، ئه‌وه بوو که له‌ناو گۆڕه ته‌نگێکی تاریک‌دا دۆزرایه‌وه که نه‌ک له کاتی شه‌ڕ کردندا نه‌بوو به‌ڵکوو له ترسان کونه مشکی لێ ببوو به قه‌یسه‌ری و له پاش ده‌سگیر کردنی ئیعدام کرا و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به یه‌کجاری کۆتایی هات و ته‌نیا ناوی وه‌ک دیکتاتۆرێک له ناو لاپه‌ڕه‌کانی مێژوودا به تۆمار کراوی مایه‌وه.
هه‌رله‌گه‌ڵ شۆڕ‌شه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی و سه‌رکه‌وتنی ئیراده‌ی گه‌لی چه‌ند وڵات و داڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری ئه‌و وڵاتانه، نۆره گه‌یشته وڵاتی سه‌رهه‌نگ قه‌زافی دیکتاتوری سه‌رۆکی وڵاتی لیبی له ساڵی ٢٠١١ـه و ئه‌ویش هاواری ده‌کرد کۆڵان به کۆڵان و ماڵ به ماڵ شه‌ڕ ده‌که‌م، زۆر که‌س و لایه‌ن و وڵات وتیان واز بێنه و وه‌ره له وڵاتێکی‌تر به ئارامی دابنیشه و ته‌نیا ده‌سه‌ڵات به جێ بهێڵه ئه‌ویش لووتی به‌رزی ده‌سه‌ڵاتخوازی رێگه‌ی پێ نه‌دا و ده‌ی وت وڵات جێ ناهێڵم و ده‌بێ له خاکی خۆمدا بکوژرێم که له کۆتاییدا له ناو کونی لوله‌ی ئاوه‌ڕۆیی کۆڵانێکدا که‌وته ناو داوی خه‌باتگێڕانی ئازادی ویست ونه‌یان هێشت زۆر ژیان بکات و هه‌ر ته‌نیا چه‌ند ساتێک دوایی ده‌سگیر کردنه‌که‌ی له‌وێ کوشتیان. ئیتر ئه‌وێش ناوی چووه ناو دیکتاتۆره‌کانی مێژووی سه‌رده‌م.
وا ئه‌م جاره نۆره گه‌یشتوته دیکتاتۆرێکی‌تری مێژوو به ناوی به‌شار ئه‌سه‌د که‌له ته‌له‌فزیۆنی ده‌سه‌ڵاتداری خۆیه‌وه وتی هه‌تا دوا هه‌ناسه له سووریه ده‌مێنمه‌وه و لێره‌ش ده‌بێ بمرێ، که ئه‌مه نیشانه‌یه‌کی گرینگه له‌نزیک بوونه‌وه‌ی کۆتایی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، ئه‌مه له کاتێک دایه که چه‌ند وڵاتێک و یه‌ک له‌وان بریتانیا داوای لێ کرد که وڵات و ده‌سه‌ڵات به جێ بێڵێ و بچیته بریتانیا هه‌موو ژیانی بۆ دابین ده‌که‌ن. به‌ڵام لووت به‌رزی و ده‌سه‌ڵات ویستی رێگه‌ی پێ نادا گیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی پارێزراو بێت و ئه‌وه له سه‌روبه‌ندی کۆتایی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی نزیک ده‌بێته‌وه وادیاره مێژوو بۆ دیکتاتوره‌کان وه‌ک یه‌ک دووباره ده‌بێته‌وه و هه‌مویان وه‌ک یه‌ک چاره‌نووسیان نووسراوه و نزیکه له‌م رۆژانه‌دا ئه‌ویش له کونیکی ناو کوڵانی شارێکدا به زیندوویی و یان به مردووی بکه‌وێته ده‌ستی خه‌باتگێڕانی ئازادی ویستی گه‌ل چونکه رۆژ به دوای رۆژ ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌دی خوێن‌ڕێژ که‌م ده‌بێته‌وه و خاکی سووریه ده‌که‌وێته ده‌ست خه‌باتگێڕانی ئازادیخوازی دژی دیکتاتۆری. بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی بڵێین ده‌رس و عیبره‌ت وه‌رگرتن له ئه‌زموونی تێکشکانی دیکتاوری هیچ وانه‌یه‌کی فێری ئه‌م دیکتاتورانه‌ی‌تر نه‌کردووه و هه‌موویان وه‌ک یه‌ک بیر ده‌که‌نه‌وه و کورسیی ده‌سه‌ڵاتیان ئه‌وه‌نده خۆش ده‌وێ که ئاماده‌ن بۆی بمرن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روڕه‌شی بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌مێنێته‌وه که پشتیوانی‌یان له‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه کردووه که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک سه‌رکوتی گه‌له‌که‌ی خۆیان بکه‌ن، که ته‌نیا داوای ئازادی ده‌که‌ن.
جیگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌مه ببێته ئه‌زموونی ده‌رسێکی گرینگ بۆ هه‌موو دیکتاتوره ده‌سه‌ڵات‌ویست و کورسی خۆشه‌ویسته‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه که بزانن ده‌سه‌ڵات هه‌تا کۆتایی ژیانیان، بۆ هه‌موو که‌س نییه و ده‌بێت رۆژێک ته‌سلیمی ویست و داخوزی ئازادی ویستی گه‌له‌کانیان بن، ده‌نگی ئازادی و ئازادیخوازی هه‌موو کات سه‌ر ده‌که‌وێ و پێگه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو دیکتاتوره‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێ. له هه‌ر وڵاتێک شه‌پۆلی ده‌نگی ناڕازی خه‌ڵکی راپه‌ڕیوو بڕژێته سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌سه‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵه‌کان خۆ ناگرن و حکوومه‌ته زۆرداره‌کان به‌ره‌و رووخان ده‌چن. بۆیه هیواخوازین له ماوه‌یه‌کی زۆر نزیکدا هه‌واڵی داڕووخانی یه‌کجاریی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د به گوێی هه‌موو لایه‌ک بگات و هه‌ر چی دیکتاتۆر و زاڵمی ناوچه‌که‌ش هه‌یه له ناو بچن و گه‌لانی ئازادیخواز یه‌ک له‌وان گه‌لی کوردی به‌ش خوراو به ئازادی و رزگاری بگات و ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر بانی هه‌موو ماڵێکی کورد له باکوور، باشوور، رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات بشه‌کێته‌وه و کورد ببێته خاوه‌ن کیانی خۆی و به سه‌ربه‌خۆیی بژی، سه‌رکه‌وێ ئازادی و برووخێ حکوومه‌ته دیکتاتۆره‌کان.