کوردستان میدیا: پچڕانی ئینتێرنێت، گه‌شتی به‌رده‌وامی هێزه‌کانی رێژیم، ئاماده‌باشیی ئه‌و هێزانه له‌نێو کۆڵان و شه‌قامه‌کان و ... هتد، شاری مه‌ریوانیان زیاتر لە هه‌میشه ئه‌منیه‌تی کردووه.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، حه‌وتووی رابردوو له چوارڕێیانی شه‌بڕه‌نگ، شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵکی مه‌ریوان و هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، هاتۆ‌ته ئاراوه و هێزه‌کان له سپره‌ی فلفل بۆ بڵاوه پێ کردنی خه‌ڵک که‌ڵکیان وه‌رگرتووه.
به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه، گەشتی رۆژانه‌ی ماتۆرسوارانی چه‌کدار و باتۆم به‌ده‌ست، زیاتر له هه‌موو کاتێک سیمای شاری مه‌ریوانی میلیتاریزه کردووه.
جیا له‌مانه، پێوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌کان سه‌خت و دژوار ئه‌نجام ده‌درێن و رێژیم به پچڕاندنی هێڵه‌کانی مۆبایل پێوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌کانی ئه‌سته‌م کردووه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا رێژیم خێرایی ئینتێرنێتی به مه‌به‌ستی پێشگیری خه‌ڵکی ئێران و کوردستان به دونیای ده‌ره‌وه، که‌م کردۆ‌ته‌وه و ده‌یهه‌وێ له جیاتیی ئینترانێت (ئینتێرنێتی حه‌ڵاڵ) دابنێت.
له ماوه‌ی رۆژانی رابردووش‌دا به شێوه‌ی به‌رده‌وام گه‌شتی مۆتۆر و ماشینه نیزامییه‌کانی هێزی ئینتزامیی ته‌یار به که‌ره‌سه‌ری دژه شۆڕش له نێو شه‌قام و کۆڵانه‌کانی شاری مه‌ریواندا ترس و دڵه‌ڕاوکێی له نێو هاووڵاتییاندا دروست کردووه و له ژماره‌یه‌ک گه‌ڕه‌کی مه‌ریوان وەکوو چوارباخ و دارسێران به شێوه‌ی ئاماده باش هاتوچۆ دەکەن.
رێژیم به هه‌میشه به ئه‌منیه‌تی کردنی شاری مه‌ریوان و خوڵقاندنی دۆخی هه‌ستیار له باقی شاره‌کانی کوردستان، ده‌یهه‌وێ پێش به ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌رچه‌شنه راپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه بگرێت.