کوردستان میدیا: ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئێران له‌شاری مه‌ریوان زه‌خت و گوشارییان خستۆته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ندامێکی شۆرای ناوه‌ندی یه‌کیه‌تیی دێمۆکراتیکی خوێندکاریی کورد.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، بنه‌ماڵه‌ی خه‌لیل شابازی له شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رێژیمه‌وه بانگهێشت کراون.
خه‌لیل شابازی ئه‌ندامی پێشووی شۆرای ناوه‌ندی یه‌کیه‌تیی دێمۆکراتیکی خوێندکاریی کورد به‌هۆی زه‌خت و گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم به ناچاری وڵاتی به‌جێ هێشتووه و له‌حاڵی حازر له هه‌رێمی کوردستانه.
له‌درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه هێڵی ته‌له‌فوونی بنه‌ماڵه‌ی خه‌لیل شابازی له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی رێژیمه‌وه بچڕاوه.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ریش لقی یه‌کی دادگای ئینقلابی شاری مه‌ریوان عوبه‌ید زارعی، چالاکی خوێندکاریی کوردی به تۆمه‌تی هه‌وڵدان به‌دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی به سزای نه‌ختیی مه‌حکووم کرد.