کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا

19:09 - 25 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: چەند رۆژ لەمەوبەر هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە شاری بۆکان هاووڵاتییەکی ئەو شارەیان لە ناو ماڵەکەیدا دەستبەسەر کرد.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هیوا کازمی تەمەن ٣٢ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە.
ئەو هێزانە هاوکاتیش دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی و کامپیوتێر و موبایلی ئەو هاووڵاتییەدا گرتووە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر کردنی هیوا کازمی لەبەر دەستدا نییە.