کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێمۆکرات لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد

14:32 - 19 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: باوکی عومەر ئەحمەدی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنە لەتەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی، حاجی باقر ئەحمەدی باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی گوندی هوویەی سەربە ناوچەی ژاوەرۆی مەریوان بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆجی دوایی کرد.
حاجی باقر کەسێکی خۆشناو و جێی متمانەی ناوچەی ژاوەرۆ بوو.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵەی کاک عومەر و هاوسەنگەرانی دەکات.
رۆحی شاد