کوردستان میدیا: لە شاری هەولێر فێستیڤاڵێکی تایبەت بە کۆچبەرانی کورد بە شێوەی نایاسایی بۆ وڵاتانی ئورووپا، ساز دەکرێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو فێستیڤاڵە لەلایەن وەزارەتی روشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەنتەری میدیای سەربەخۆ بەڕێوە دەچێت و لەو فێستیڤاڵەدا کۆمەڵێک فیلمی دێکۆمینتاری لەپێوەندیی کۆچی لاوانی کورد بۆ وڵاتانی دیکە پیشان دەدرێت.
ئەو فێستیڤاڵە رێکەوتی ٢٨ی سەماوەز دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە ماوەی بەڕێوە چوونی ئەو فێستیڤاڵە ژمارەیەک وێنەی تایبەتیش بە کۆچی لاوانی کورد دەخرێتە بەر دیدی بەشداران.