کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکرات لە بەڕێوە بردنی چالاکی بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامن

19:12 - 27 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکرات لە چەند شارێکی کوردستان چالاکییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شاری نەوسوود و دەوروبەری چالاکی تەبلیغیی بەبڵاو بەڕێوە چوو.
ئەو شوێنانە کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:
دەوروبەری مەیدانی مەولەوی، بێهداری، سێ‌ڕێیانی تەشار، ترمینالی پاوە ــ نەوسوود، بازارچەی سەر سنوور، ملە سەروا، جادەی پاوە نێسانە، پارکی سەروەزەن، بازارچەی مەرزی، شەقامی فردەوسی، مەیدانی دوکتور قاسملوو و دەوروبەری پۆمپی بنزین.
ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات لە شاری مەریوانیش چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە:
گەڕەکەکانی بەهاران، مەیدانی نەورۆز ‌و کۆڵانەکانی دەوروبەری، شەقامی مەردۆخ، گەڕەکی میانەییەکان، گەڕەکی سەردۆشیەکان، پارکی میللەت، گەڕەکی ئیستادیۆم و گەڕەکی چوارباخ.
هەروەها لە ئاواییەکانی کەڵەکەجان، وەلەژێر و نێ‌ تراکت و پووستێری رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو کراوەتەوە.
شەوی ٢٥ لە سەر ٢٦ی سەرماوەز لە مەیدانی جیهادی شاری مەریوان و شاخی شەڕگای پشتی ئاوایی نێ ئاڵایەکی گەورەی کوردستان هەڵکرا و دواتریش هەر لە بەرزاییەکانی ئەو ئاواییە ئاوەرێکی گەورە هەڵکرا.
نەغەدە:

گەڕەکی حاجی خدر، گەڕەکی تالاری نەورۆز، گەڕەکی بیلالی حەبەشی، پارکی معلم، شەقامی تاڵەقانی و شەقامی پیرانشار.
هەر لەو پێوەندییەدا لە گوندەکانی محەمەشەی سەرێ و خوارێ‌، ماسوێ‌، دایماو، مهماندار، خلیفان، قەڵاتان، دیلان چەرخ، قارنێ‌، گەڵوان، وزنێ، کویک و حەلبێ و کەرێزە شکاک چالاکیئەنجام دراوە.