کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات له مەهاباد

19:34 - 9 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە مەهاباد بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٦ی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، بەناوی سەید عەباس سەیدی کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی شاری مەهاباد، بەهۆی نەخۆشیی کتوپڕ لە شاری دیانا لە هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
سەید عەبباس بۆ دابین کردنی بژێویی ژیانی خۆی بەناچاری بۆ کار رووی لە هەرێمی کوردستانی کردبوو.
ناوبراو لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری مەهاباد لە دایک بووە و دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی ٨ی بەفرانبار، لە گوندی کۆسەکەرێز بە خاک سپێردرا.
کاک عەبباس دوو خالیشی لە رێگای رزگاری کوردستاندا لەدەست داوە و شەهیدی حیزبی دێمۆکراتن.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرخۆشیی لە بنەماڵە و کەس و کاری کاک سەید عەبباس دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد