کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی ئەمنیەتیی هاووڵاتییان لە کوردستان نالەبارە

14:55 - 10 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران توانای پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی نییە و رۆژ لەگەڵ رۆژ ئەو نەبوونی ئەمنییەتە پەرە دەستێنێ.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند شەو پێش ئێستا، چەند کەسێکی نەناسراو رژاونەتە نێو ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی پەسوێی ناوچەی لاجان لە پیرانشار بەناوی عوسمان بیلال و داویانەتە بەر لێدان و کوتان.

ئەو کەسە نەناسراوانە دواتریش بڕە پارەیەکیان لەگەڵ خۆیان بردووە.


نەبوونی ئەمنیەت و ئاسایش لە کوردستان، خەڵکی کوردستانی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە و تەنانەت هاووڵاتییان لە نێو ماڵەکانی خۆشیاندا ئاسایشی گیانیان نییە.
پێشترێش لە کورەخانەکانی دەورووبەری ئاوایی ساروقامیش لە بۆکان چەندین رووداوی هاوچەشنی ئاواییپەسوێی هاتبووە ئاراوە.