کوردستان میدیا: واحید سەیدە چالاکی کرێکاری و ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد کرا.
ماڵپەڕی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان بڵاوی کردەوە، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی، واحید سەیدە چالاکی کرێکاری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و بۆ ماوەی ٢،٥ لێپرسینەوەی لێ کراوە.
بەپێی ئەم سەرچاوە، ناوبراو دەبێ کاتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانیی رێکەوی ١٨ی بەفرانباریش، خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد بناسێنێت.
لەلایەکی دیکەوە رێکەوتی ١٦ بەفرانبار چالاکێکی کرێکاریی دیکە بەناوی بەناوی محەممەد مەولانایی چالاکی کرێکاری و ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان، پاش بانگهێشت کردن، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەسبەسەر کراوە.
ئەم سەرچاوە بڵاویشی بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ چالاکانی کرێکاری لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا توندوتۆڵتر بووەتەوە.