کوردستان میدیا: حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە راگەیەنراوێکدا تیرۆری چالاکانی سیاسیی کوردی لە شاری پاریس مەحکووم کرد.
دەقی راگەیەنراوەکە بەم چەشنەیە:
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە پاریسەوە بڵاو بوونەوە شەوی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی، بەرانبەر بە ٩ی ژانوویەی ٢٠١٣ی زایینی، سێ خوشکی کورد بە ناوەکانی ساکین جانسێز، ڤیدان دۆغان و لەیلا سویلەمەز، کوردی کوردستانی تورکیە کە خاوەنی رابردووی تێکۆشانی سیاسی و مافخوازی بوون، لە شاری پاریس پایتەختی وڵاتی فەڕانسە کەوتنە بەر هێرشێکی تیرۆریستی و بە گوللە گیانیان لێ ئەستێندرا و لە بەرە بەیانی رۆژی پێنج شەممە ٢١ی بەرفرانبار تەرمی قوربانییانی ئەو تیرۆرە دۆزرایەوە.
دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای مەحکووم کردنی ئەو کردەوە تیرۆریستییە بەداخ بوونی خۆی لەو رووداوە رادەگەیەنێ و هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و کەس و کار و دۆستانی ئەو قوربانییانە دەردەبڕێ و هیوادارە کە وەزارەتی نێوخۆ و دەزگا پێوەندیدارەکانی پۆلیسی فەڕانسە هەر وەک رایانگەیاندووە، لێبڕاوانە شوێن پێی تیرۆریستەکان هەڵبگرن و تەسلیمی دادگایان بکەن و بە بیروڕای گشتیی جیهانیان بناسێنن.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
٢٢ی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی
١١ی ژانوویەی ٢٠١٣ی زایینی