کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چارەنووسی هاووڵاتییەكی دەسبەسەر كراوی شاری مەهاباد نادیارە

12:49 - 30 بەفرانبار 2712

كوردستان میدیا: هاووڵاتییەكی شاری مەهاباد دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو حەفتە لە گیرانی هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
حەمید زوودی ماوەی دوو حەفتە لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم لە شاری مەهابادەوە بانگهێشت و دەسبەسەر كراوە و لەو كاتەوە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەك لە چارەنووسی نیە.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، بنەماڵەی حەمید زوودی بەبەردەوامی سەردانی ناوەندە ئەمنیەتییەكانی رێژیمیان لەشاری مەهاباد كردووە، بەڵام لێپرسراوان لە دانی زانیاری خۆیان بواردووە.
لەلایەكی دیكەوە یووسف ئاب خەرابات یەك لەو سێ‌ هاووڵاتییە دەسبەسەركراوەی شاری مەهاباد، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی گشتیی شاری مەهاباد راگوێزراوە.
ماوەی نزیك بە دوو حەفتە لەمەوبەر سێ‌ چالاكی كرێكاری لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزەكانی سەربە ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر كران.
ئەو سێ‌ هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری لە رێوڕەسمی ١‌ی مەی رۆژی جیهانی كرێكار كەلە مەهاباد بەڕێوە چووبوو، دەسبەسەر كراون.