کوردستان میدیا: زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانیی ناوەندیی شاری مەهاباد تووشی نەخۆشی بووە و پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات، بەڵام لێپرسراوانی زیندان ئەوو ئیزنەی پێ نادەن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قاسم رەحیمیئازەر کوڕی عوسمان لە گرتووخانەی شاری مەهاباد تووشی نەخۆشی بووە و پێویستیی بە سەردانی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان هەیە.
لێپرسراوانی زیندانیی مەهاباد لەبری چارەسەریی پزیشکی بۆ ئەو زیندانییە سیاسییە، بۆ ژووری تاکەکەسیان گواستۆتەوە.
ماوەیەک لەمەوبەریش قاسم رەحیمیئازەر زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی مەهاباد داوای لە لێپرسراوانی ئەو گرتووخانەیە کردبوو کە مۆڵەتی ئەوەی پێ بدەن هەتا لە ناو ئەو گرتووخانەیەدا ناوەندێک بۆ تەرکی ئیعتیاد دابمەزرێنێت.
داوای ئەو چالاکە سیاسییە لەلایەن بەرپرسانی ئیدارە ئیتلاعات و زیندانی ناوەندیی مەهابادەوە رەت کرابووەوە.
قاسم رەحیمیئازەر کارمەندی تاقیگەی نەخۆشخانەی بۆکان بوو و رێکەوتی ١٦ رەشەممەی ١٣٨٩ی هەتاوی دەسبەسەر و دوای ماوەیەک ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە بۆجاری دووهەم ریکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٠ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە گیراوە.
ئەو چالاکە سیاسییە لە دادگای سەرەتاییدا بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئوپۆزسیۆنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە ٨ ساڵ زیندانی حوکم درا و پاشان لە دادگای پێداچوونەوەدا حوکمەکەی بۆ ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.